بەتۆمەتی گەندەڵی لێپرسینەوە لە وەزیرێكی گۆڕان دەكرێت

بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە وەزیری كۆچ‌و كۆچبەران بە تۆمەتی گەندەڵی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت.

زەینەب عارف، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆ كردوە تا بەتۆمەتی گەندەڵی دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراق لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت‌و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراق‌و لەپشكی گۆڕان لەو پۆستەدایە، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتاران "ئەو وەزیرە لەچەندین دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاوە، كە سەرجەمیان لەكاتی هاتنی كۆمەك‌و هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئاوارەكان ئەنجامدراون".

زەینەب عارف ڕاشیگەیاندووە، بەدەر لەوەزیری كۆچ‌و كۆچبەران چەندین بەڕێوەبەری گشتی سەر بەو وەزارەتە لەدۆسیەكانی گەندەڵییەوە تێوەگلاون".



PM:01:05:22/10/2017