وەزیرێکی کورد لە بەغدا زانیاری لەسەر ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەینێت " هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 400 هەزار موچەخۆری هەیە،ئەمەش وایكردووە كە حكومەتی عیراق بڕوا بەو ژمارە موچە خۆرە نەكات،دەشڵێت" كە لە عێراقدا لەكۆی 32 ملیۆن دانیشتوان تەنها دو ملیۆن و 900 هەزار موچەخۆر هەیە".

دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بە میدیاكانی گۆڕانی; رایگەیاند "هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 400 هەزار موچەخۆری هەیە،ئەمەش وایكردووە كە حكومەتی عیراق بڕوا بەو ژمارە موچە خۆرە نەكات".

 لەبارەی موچەخۆرانی هەرێمیشەوە وتی" تەنها 682 هەزار موچەخۆری هەرێم لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە پەسەند كراوە، ئەمەش وادەكات كە عیراق تەنها بڕوا بەو ژمارەیە بكات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردوە، كە لە عێراقدا لەكۆی 32 ملیۆن دانیشتوان تەنها دو ملیۆن و 900 هەزار موچەخۆر هەیە، بۆیە ئەو ڕێژەی كە هەرێم دەیڵێت لەبارەی موچەوە زۆرە چونكە هەرێم 5 ملیۆنە دانیشتوانەكەی بۆیە ناكرێت ملیۆنێك و 400 هەزار موچەخۆری هەبێت.

وتیشی" بەپێی ئەو ڕێژەیەیی كە هەیە; لە عێراق تەنها لە 8%ی دانیشتوان موچەخۆرن، بەڵام لە هەرێم زیاتر 25 %ە".



PM:11:11:24/10/2017