سوپای عێراق هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای ئەنبار دەستپێكرد

فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ڕۆژئاوای ئەنبار ڕاگەیاند و داوایان لە هاوڵاتیان كردووە چاوەروانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانیان بن.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەكەم هادی كەسار، فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند، چوار فەوجی هێزەكانی فریاكەوتن دەستیان بە جوڵە كردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی هەریەكە لە قەزای قائیم و ڕاوە، كە دەكەونە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

پێشتر شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق ئاماژەی بەوەكردبوو، بەهەزاران بڵاوكراوەیان لە ئاسمانی قائیم و راوەدا بەرداوەتە خوارەوە و داوایان لە هاوڵاتیان كردووە چاوەروانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانیان بن لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە.

قەزاكانی قائیم و ڕاوە دوایین پێگەی چەكدارانی داعشن لە عێراقدا كە دەكەونە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە سنوری نێوان عێراق و سوریا.



AM:11:07:25/10/2017