بە وێنە.. د. نەجمەدین کەریم بە نهێنی دەگوازرێتەوە بۆ سلێمانی

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی نزیکی یەکێتی، د. نەجمەدین کەریم کۆنە پارێزگاری کەرکوک بە سەردانی گەیشتۆتە سلێمانی و دەیەوێت لە سلێمانی لە رێگای ئەو فڕۆکە تایبەتەوە کە بۆ گواستنەوەی کۆسرەت رەسوڵ تەرخانکراوە، بچێتە دەرەوەی هەرێم.

ماڵپەڕی میللەت نزیک یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوو هەواڵ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نەجمەدین کەریم دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی كوسرەت رسول علی كردوە لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی .

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، نەجمەدین كەریم  دەیەوێت بەناوی سەرپەرشتیكردنی دۆخی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ عەلی،  دەیەوێت بەو بیانوەوە بەو فرۆكە ئەمبوڵانسەی بۆ گواستنەوەی كۆسرەت رەسوڵ دیاریكراوە ، خۆی دەرباز بكات و هەڵبێت. 

نەجمەدین کەریم لە رۆژی ١٦ تشرینی یەکەم کاتی داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، نەگەڕایەوە سلێمانی و لەو کاتەوە لە هەولێر نیشتەجێیە، چەند جارێک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە بەبێ ئەوەی ئەو لایەنە دیاری بکات کە هەڕەشەیان لێکردووە، لەو کاتەشەوە نە لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئامادە دەبێت، نە سەردانی سلێمانیش دەکات.



AM:10:13:14/11/2017