پارتی دەنگ بە رزگار عەلی نادات بۆ بوون بەپارێزگاری کەرکوک

پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگ بە رزگار عەلی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک نادات، ناوزەدیشی دەکەن کە دەستی لە " پیلان گێری ١٦ تشرینی یەکەمدا هەیە".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ باسی رۆژی كوردستان 24، سه‌باره‌ت به‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند " ئه‌و پۆسته‌ مافی كورده‌، به‌ دیاریكراویش مافی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستی له‌ پیلانگێڕییه‌كه‌ی رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووكدا هه‌بێت، ئه‌وا پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگی پێنادات.
میدیاکانی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە حەشدی شەعبی لەماڵی رزگار عەلی دا چەکە قورسەکانی داناوە کە ویستویەتی هێرشی پێبکاتە سەر پردێ و هەولێر. 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کاندیدکردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.



PM:10:57:16/11/2017