عەبادی دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشکرادەکات

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە بەردەوامن لە تاووتوێکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وتیشی "بەداوادچوونی ورد ھەیە بۆ لیستی موچەخۆران".


حه‌يده‌رعەبادی،سه‌رۆك وه‌زيرانی عيراق لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا، وتی"تائێستا زانیاری لەبارەی ژمارەی فەرمانبەرانی
ھەرێمی کوردستان، لە بەردەستمان نیە تابتوانین موچەکانیان خەرج بکەین".

عەبادی ھەروەھا دەڵێت"کە لەھەرێمی کوردستان کەسانێک ھەن، زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن و پێویستمان بە دواداچوونی ورد ھەیە بۆ لیستەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم".

وتیشی"دامەزراندنی فەرمانبەر بۆخزمەتی دەوڵەت و ھاوڵاتیانە نەک بۆخزمەتی کەسەکان یا حیزبەکانە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت" ھەندێکیان دەرگای دامەزراندن پێش ھەڵبژاردن دەکەنەوە بۆبانگەشەی ھەڵبژاردن و زیادکردنی دەنگەکان ئەمە نابێت، چونکە دامەزراندن مافی دەوڵەت و ھاونیشتمانیانە منەت نییە بەسەر ھاوڵاتیدا".



AM:09:05:21/12/2017