"سپی"دوایین زانیاری لەبارەی ووردبینی لە لیستی مووچەی دوو وەزارەتەكە بڵاودەكاتەوە

دەنگۆی بوونی دوو موچەیی لە لیستی مووچەخۆری كەرتی پەروەردە و تەندروستی بڵاودەبێتەوە و ئەندامێكی لیژنەی ووردبینی لە لیستی موچەخۆران لە بەغداوە زانیاری ئاشكرادەكات.

لەگەڵ دەستپێكردنی وردبینی كردنی لیستی موچە خۆرانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، لەلایەن هەریەك لەلیژنەی ووردبینی لە لیستی موچخۆران لە بەغداوە دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە كە نزیكەی هەشت هەزار مامۆستا دوو موچەیان وەرگرتووە.

هاوكات باس لەوە دەكرێت كە سەدان ناو لە لیستی مووچەخۆرانی تەندروستی و پەروەردە هەیە كە بڕوانامەی ناوەندیان هەیە و موچەی مامۆستا یان پەرستار وەدەگرن.

سەبارەت بەو پرسە ئەندامێكی لیژنەی ووردبینی لە لیستی موچەخۆران لە بەغداوە كە داوایكرد ناوی ئاشكرانەكرێت بە "سپی" ڕاگەیاند "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە و تا ئێستا ئەوەندەی ووردبینی كراوە هیچ شتێكی لەو بابەتە بوونی نەبووە.




PM:03:09:09/01/2018