یەکگرتوو لە حکومەت دەکشێتەوە؟

کشانەوە یان مانەوەی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پرسێکە تا ئێستا بە کراوەیی هێڵدراوەتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە بەشێکی زۆری هاوڵاتیانیش پێیان وایە یەکگرتو لە حکومەت ناکشێتەوە.


ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتاییهات کە یەکگرتوو بۆ حکومەتی دیاریکردبوو بۆ جێبەجێکردنی پاکێجە 24 خاڵیەکەیان بەڵام یەکگرتوو دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەت بڕیاری کۆتاییان بۆ ڕۆژێکی دیکە دواخست.

ئەگەرچی پرسی مانەوە یان کشانەوەی یەکگرتوو لە حکومەت یەکێکە لە پرسە گەرمەکانی ڕۆژ بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان پێیانوایە ئەم بابەتە لاوەکیە و هیچ کاریگەری لەسەر دۆخی هەرێم نیە.

لە ڕاپرسیەکی پەیجی "سپی میدیا" کە ماوەی کاتژمێرێکە ئەنجامدراوە و تیایدا پرسی مانەوە یان کشانەوەی یەکگرتوو لە پرسیارێکدا ئاڕاستە کراوە و ژمارەیەکی زۆر کۆمێنتی بۆهاتووە هاوڵاتیەک دەڵێت "کشانەوە و نەکشانەوەی یەکگرتوو هیچ لەوەزعی هەرێم ناگۆڕیت".

لە ڕاپرسیەکەدا کە زۆربەی هاوڵاتیان پێیان وایە یەکگرتوو بە کارگەری لایەنێکی سیاسی هەرێم و فشاری دەرەکی لە حکومەت ناکشێتەوە و درێژە بەمانەوەی دەدات فانێک بە تەنزەوە دەنوسێت دەڵێت "پارتی بکشێتەوە یەکگرتوو ناکشێتەوە".

پرسی کشانەوەی یەکگرتوو دوای کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دێت لە حکومەتی ئێستای هەرێم لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا.



PM:10:23:15/01/2018