وادەی كرانەوەی فڕۆكەخانەكان ئاشكراكرا

راوێژكارێكی بارزانی رایگەیاند، هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بەرەو كۆتایی دەچێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكرێنەوە.

كیفاح سنجاری، ڕاوێژكاری مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەی مەدای راگەیاندووە "پێشبینیدەكرێت كە گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم لە 25ی ئەم مانگەدا دەستپێبكەنەوو".

ڕاوێژكارەكەی بارزانی وتیشی "بەغدا قەیرانەكەی گەورەتر كرد لەگەڵ هەرێم، هیچ فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بەرەزامەندی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی فیدراڵی نانیشێتەوە، هەروا ڤیزا لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە دەدرێت".

رونیشیكردەوە كە بەغدا فەرمانبەری فیدراڵی دادەنێت لە كوردستان بۆ چاودێریكردنی ئیدارەدانی فڕۆكەخانەكان بۆ كۆتاییهێنان بەم قەیرانە بەمزووانە.




PM:02:02:17/01/2018