سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ بریت مەكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا کۆبووەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی هەڵبژاردن بوو.
شاسوار عه‌بدولواحید، ڕایگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆیانكردووه لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم و عێراق و هەروەها ئەگەرەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکان و شێوازی هاوپەیمانیەتیەکان .
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت " پرسیاریان کرد دەربارەی نەوەی نوێ و دیدی جوڵانەوەکە بۆ هەردوو هەڵبژرادنەکە و شێوازی مامەڵەمان لەگەڵ ئەو دوو هەڵبژاردنەدا ".