دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی شوبات، سەرەتای هەفتە دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی دراودا نرخێكی نوێی تۆمار كرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكان و دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٩ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزار دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٣٤ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٦ هەزارو ٥٠٠ دینار.




AM:10:45:25/02/2018