حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران "حدكا" رایگه‌یاند كه دوو ئه‌ندامیان له هه‌ولێر بوونه ئامانجی كرده‌وه‌یه‌كی "تیرۆریستی".
ماڵپه‌ڕی فەرمی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران "حدكا" بڵاویكرده‌وه كه "دوو ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، خه‌ڵكی شاری كامیاران و دانیشتووی شاری هه‌ولێر، به هۆی دانانی بۆمب له ماشینهكهیاندا به توندی بریندار بوون".
ماڵپه‌ڕی "حدكا" رایدەگەیەنێت "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، سه‌ڵاح ره‌حمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به ناوی سه‌باح ره‌حمانی خه‌ڵكی شاری كامیاران و دانیشتووی شارۆچكه‌ی "بنه‌سڵاوه"ی هه‌ولێر له كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی‌دا به توندی بریندار و ره‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه، سه‌لاح و كۆڕه‌كه‌ی به تۆندی بریندار بوونه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌ڵاح ڕه‌حمانی، یه‌كێك له ئه‌ندامانی چالاكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له شاری هه‌ولێره و به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپای پاسدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه كوشتنی لێ كرابوو".
دكتۆر تارق نوری وتی: "ته‌قینه‌وه‌كه‌وه له رێگه‌ی بۆمبی لكێندراو بووه به ئۆتۆمبێڵی به‌رپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران".
پێشتر دكتۆر تارق نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "ته‌قینه‌وه‌كه له كاتژمێر 4 و چه‌ند خوله‌كێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر (بنه‌سلاوه) ڕووی داوه".