ئەمڕۆ٦ ی ئازار شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لەهەولێر لە کاتی گەڕانی بە نێو خەڵکدا هەندێک خەڵک پێشوازیان لێدەکردو گفتوگۆیان لەگەڵ دەکرد، بەلآم ژمارەیەک گەنج کەوتنە قسەپێوتن و سووکایەتی پێکردن.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شاسوار عەبدولواحید بەناو خەڵکەکەدا دەڕوات، بەلآم ژمارەیەک گەنج بەقسە هێرشدەکەنە سەری و سووکایەتی پێدەکەن.
دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ هەولێر، سەرۆکی نەوەی نوێ سەردانی دهۆکی کرد.