ڕوسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی دەکات

سەرۆک کۆماری رووسیای فیدڕال هۆشداریی دەدات و رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر رووبەڕووی مەترسیی ببنەوە، چەکی ناوەکی بەکاردەهێنێت.

ئاژانسی "سپۆتنیک"ی رووسی، بڵاویکردەوە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەکارهێنانی چەکی ناوەکی "بابەتێکی
زۆر هەستیار و گرنگە"

ڤلادیمێر پوتین هۆشداریی داوەتە نەیارانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی و رایگەیاندووە، لە ئەگەری ئەوەی رووسیا رووبەڕووی هەر هێرشێک ببێتەوە، ئەوا وڵاتەکەی چەکی ناوەکی لە دژی هێرشبەرەکە بەکار دەهێنێت

سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەر لە هەر شوێنێکەوە مووشەک ئاراستەی وڵاتەکەی بکرێ، ئەوا "بەبێ هیچ دوودڵی و بیرکردنەوەیەک چەکی ناوەکی بەکار دەهێنین"

ڤلادیمێر پوتین هەروەها رایگەیاندووە، کە وەک هاووڵاتییەکی رووسی و سەرۆکی ئەو وڵاتە لەخۆی دەپرسێت، "بۆ پێویستە جیهان بمێنێت لەکاتێکدا رووسیا لەسەر نەخشەی ئەو جیهانە نەمێنێت؟"



PM:03:14:07/03/2018