تورکیاو عێراق لەسەر هێرشکردنە سەر پەکەکە لە هەرێم و شەنگال رێککەوتوون

لەدوای نەورۆزەوە سووپای تورکیا هێرشدەکاتە سەر ناوچەسنوریەکانی هەرێم لەگەل تورکیاو بۆ ئەمەش لەگەڵ عێراق لێکتێگەیشتنی ئەنجامداوە.

رۆژنامەی (مستقبل)ی لوبنانی ئەمڕۆ ٢٠ ی ئازار لەسەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویكردوەتەوە" حكومەتی عێراق و توركیا لەسەرلێدانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو هەرێمی كوردستاندا چەند هەفتەیەك پێش ئێستا رێككەوتنیان كردوە و رێكەوتنەكەش تەنها جێبەجێكردنەكەی ماوە."

ڕۆژنامەكە باس لەوە دەکات "حكومەتی عێراقی لەسەرداوای توركیا رێگەی داوە حكومەتی توركیا سوپای وڵاتەكەی بهێنیتە ناو خاكی عێراقەوە و هەروەها ئاسمانی عێراقیش بەڕوی فرۆكە توركیەكاندا كراوە بیت بۆلێدانی بنكەو بارەگاكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو خاكی هەرێمدا"

"مستقبل" پێیوایە،  پرۆسە سەربازیەكی توركیا بەم نزیكانە دەست پێدەكات و سەرەتاش لەقەزای شەنگال دەبێت كە لەئێستادا بنكەیەكی سەرەكی پارتی كریكارانی كوردستانەو لەهەمانكاتیشدا بنكەیەكە بۆ مەشق پێكردنی چەكدارانی پەیەدە"

پێش کۆنترۆڵکردنی عفرین ماڵپەڕی سپی میدیا هەواڵی دەستپێکردنی لەشکرکێشی سووپای تورکیای بۆ سەر شەنگال و قەندیل بڵاوکردەوە کە بەرێککەوتن لەگەڵ عێراق ئەنجامی دەدات و رووسیا و ئێران و ئەمەریکا بێدەنگی لێدەکەن.



PM:10:30:20/03/2018