خانمە ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگ سنوور ئالانی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سنوور ئالانی وێنەیەکی نوێی خۆی بەجلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسیوە "ڕەمزی نەتەوەیی بوونمان جلی کوردیمانە".
سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە.