ئامادەكاری بۆ‌ لیستی موچەی‌ مانگی‌ شوبات دەستپێدەكات

ئامادەكاری لیستی‌ موچەی‌ مانگی‌ شوباتی دەستپێدەكات و بەگوێرەی زانیاریەكان ڕێنكمای گەیشتۆتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردە بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەكانیان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە ڕێنمایی گەیشتۆەتە دەست سەرجەم پەروەردەكان بۆ ئەوەی ئامادەكاریی بكەن بۆ لیستی‌ موچەی‌ مانگی‌ شوبات بەسیستمی‌ نوێ‌ و ئامادەكاریەكان بۆ لیستی موچە لە زۆربەی پەروەردەكان دەستپێكراوە.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە حكومەتی هەرێمەوە دەست "سپی" كەوتووە "موچەی‌ مانگی‌ شوبات لەسەرەتای‌ مانگی‌ داهاتودا دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەتیش پەروەردە دەبێت و بەر لەتاقیكردنەوەی‌ كۆتایی پۆلە ناكۆتاكان موچە وەردەگرن".

ئەوەش لەكاتێكدایە بەشێك لە وەزارەتەكان موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ و خانەنشینانیش موچەی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.



AM:10:48:15/04/2018