مەسعود حەیدەر دەستەلەکارکێشانەوەی رەتدەکاتەوە

پەرلەمانتاری گۆڕان، مەسعود حەیدەر کە دوێنێ میدیاکان بڵاویان کردەوە دەستی لە گۆران کێشاوەتەوە، لە روونکردنەوەیەکدا ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەک کە بۆ سپی نێردراوە، مەسعود حەیدەر  دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی رەتدەکاتەوەو دووپاتی دەکاتەوە کە ناوبراو ئەندامی فراكسیونی گۆرانەو لە چوارچێوەی بەرنامەو سیاسەتی بزووتنەوەی گۆڕان کارو چالاکێکانی ئەنجام ئەدات و نوێنەرایەتی گۆڕان دەکات لە ئەنجومەنی نوێنەران".

ھەروەھا پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دووپاتی کردەوە لەسەر داوای ھاورێ و دۆستانی و ھەلسوراوان و دەنگدەرانی گۆران ئەو نامەی کشاندەوەو لە چوارچێوەی سیاسەتی بزوتنەوەکە بەردەوام دەبێت لە ئیشوکارو لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا. 

دوێنێ میدیاکان بڵاویان کردەوە، پەرلەمانتاری گۆران لە پەرلەمانی عێراق، مەسعود حەیدەر وازی لە گۆڕان هێناوە.



PM:10:08:18/04/2018