کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات راگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند" لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو مووچەخۆرانی هەرێم".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وەزارەتی پەروەردە یەکێکە لەو وەزارەتانەی کە لە پێش وەزارەتەکانی ترەوە مووچە وەردەگرێت.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، بڕیاردان لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دوای گەیشتنی گووژمی دووەمی بڕە پارەی حکومەتی بەغدا دێت کە ٣١٧ ملیار دینار بووەو لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە گیشتۆتە هەرێم.





PM:11:28:24/04/2018