ئەمڕۆ دووشەممە مایك ئەندێرسۆن دەرهێنەری جیهانی سینەمایی كۆچی دوایی كرد و ئەوەش دوای ماوەیەكی درێژ هات لە ململانێی لەگەڵ نەخۆشی.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانەكەی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره بۆ رۆژنامه‌ی "هۆڵیود ریپۆرتەر" رایگه‌یاند مایك له ته‌مه‌نی 98 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌نه‌دا كۆچی دوای كرد.
مایك ئەندێرسۆن به ره‌گه‌ز به‌ریتانی بووه، له‌ماوه‌ی كاركردنی هونه‌ریدا ده‌رهێنانی بۆ گه‌لێك فیلم كردووه به‌ناوبانگتریان، فیلمی the dam busters، لەگەڵ فیلمی around the world in 80 days.
فیلمه‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره بینه‌رێكی زۆریان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بووه و خه‌ڵاتی جۆراجۆریان له‌سه‌ر ئاستی فیستیڤاڵه جیهانییه‌كان به‌ده‌ست هێناوه، خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی ئۆسكاریشه.