بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ ڕایدەگەیەنێت، دوو کادیری پارتی لەلایەن حەشدی شەعبیەوە لە بازگەی عەزاوە لە سنووری مووسڵ ڕفێنراون و لێیان دراوە.
عیسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی پارتی لە موسڵ ڕایگەیاند "کادیرێکی حزبی و بەرپرسێکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕفێندراون و دوای ئەوەی کە هەڕەشەیان لێ کردوون و لێشیانداون و پێیان وتوون جارێکی دیکە نەیەنەوە بۆ ئەم شوێنە، دواتر ئازادیان کردوون".
وتیشی "حەشدی شەعبی لە نزیکی ئەو بنکانەی کە کادیرەکانی ئێمە دەچن دەنگی تێدا دەدەن، هەڕەشەیان لێ دەکەن".