بەوێنە.. هەیفا وەهبی لە رەمەزانیشدا سەرجڕاکێش دەرکەوت

هەیفا وەهبی لەرێگای بلآوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێوە، جارێکی تر سەرنجی تۆڕە کۆمەلآتییەکان لەم رەمزانەدا بەلای خۆیدا راکێشا.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەلآیتەی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بلآوکردۆتەوە کە بەنوێترین ستایڵەوە دەردەکەوێت و لەم رەمەزانەدا هەوادارانی کردووە بە دووبەشەوە، بەشیكیان لایەنگری ئەو ئەستێرەیەن و هەندێکی تریان دژی دەوەستنەوە. 

هەیفا وەهبی تەمەنی 47 ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.


PM:11:31:25/05/2018