بەهۆی شەڕو پێکدادان لەنێوان پاسەوانانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە و چەند دوکاندارێک ١١ کەس بونە قوربانی

لە ئەنجامی  شەڕو دەمەقاڵێی نێوان ئەندامانی ئاک پارتی لە شارۆچکەی سروچی سەر بە پارێزگای ئورفا و چەند دوکاندارێکی سنورەکە سێ کەس گیانی لەدەستدا و ھەشت کەسیش برینداربوون.

 میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی تورکیا، ئیبراھیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری تورکیا لەسەر لیستی ئاکەپە کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، سەردانی ناوچەی سوروچی کردوە لە شانلی ئورفا، بەڵام لە کاتی بانگەشەکەدا ئاڵۆزی و دەمەقاڵێ دروستبووە لە نێوان پاسەوانەکانیناوبراو و چەند دوکاندارێکدا.

بەپێی هەواڵەکە، لە ئەنجامی ئەو دەمەقاڵێیەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا درووسبووەو بەو ھۆیەوە، ١١ کەس برینداربوون و دەستبەجێ  گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە گشتییەکانی ئورفا و سروچ،.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە سیان لە بریندارەکان سەرەڕای پێدانی فریاگوزاری سەرەتایی، گیانیان لەدەستدا کە برایەەکی 
پەرلەمانتار، محەمەد عەلی یلدزیش لە نێو کوژراواندایە.

لە دوای رووداوەکە ناوچەکە لەلایەن پۆلیسەوە کۆنترۆڵکرا، و دواتریش وەزیری خۆراک، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، ئەحمەد ئەشرەف فاکیبابا و پارێزگاری ئورفا، عەبدوڵا ئەرین بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی بریندارەکان سەردانی شارۆچکەیان سروچیان کرد.


PM:09:16:14/06/2018