خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد" لۆکە زاهیر" کلیپێکی نوێ بە ناونیشانی " بۆ كێ دەگری " بڵاودەکاتەوە.
کلیپی " بۆکێ دەگری " تێکستی هێمن حەمید و ئاوازی سەردار و، ئێستا لۆکە خۆشی لە کوردستانە بۆ تۆمارکردن و بەدواداچوونی کارە هونەریەکانی.
لۆکە زاهیر لە مناڵیەوە خولیای ھونەری گۆرانی وتن بووەو تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوەوپێشوازیەکی زۆری لێکرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.