ئه‌مڕۆ 16ی ئابی 2018 کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ڕاوانەی دادگای باڵای فیدراڵی کردووە بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بکات.
دادوه‌ر له‌یس جبر حمزه، وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که کۆتایی هێنراوه به پێداچوونه‌وه‌ی تانه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای کۆتاییهێنان به سه‌رجه‌م قۆناغه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و دۆسیه‌یه.
وتیشی "ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان نێردراوه بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بکرێت، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان که له دادوه‌ره‌کان پێکدێت کاره‌کانی کۆتاییدێت".
ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له رۆژی 9ی ئابی 2018 راگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد که ئه‌نجامی کۆتایی ژماردنه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی ئه‌و سندوقانه‌ی تانه‌یان له‌سه‌ر بووه کۆتاییهاتوه و ئه‌نجامه‌کان گۆڕانکارییان تێدا نه‌بووه.