کەرکوک.. برایەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، کوڕێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خوشکە تەمەن ١٥ ساڵەکەی خۆی دەکوژێت.

ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕاگەیاند، برایەک خوشکە تەمەن ١٥ ساڵانەکەی خۆی کوشتووەو پاشان خۆشی رادەستی پۆلیس کردووە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، روداوەکە لە کاتژمێر ٣:٤٥ خولەکی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دومیزی شاری کەرکوک روویداوە، هۆکارەکەشی كێشەی كۆمەڵایەتیی بووە.

وتەبێژی پۆلسی کەرکوک ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و تەرمی کوژراوەکەش ڕەوانەی پزیشكی دادی كەركوك كراوە.


PM:11:37:18/08/2018