قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بابا شێخی كوردانی ئێزیدی له شێخان به‌سه‌ركرده‌وه.
لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی و بابا شێخی كوردانی ئێزیدی گفتوگۆیان کرد لەبارەی سوككردنی خه‌موژانی ڕزگاربوانی تاوانه‌كانی داعش و داهاتووی ئپێکهاتەی ئێزدی.
هاوکات قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنی به بابا شێخ دا، كه هه‌موو تواناكانی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی چ له‌به‌غداو چ له‌كوردستان بخاته خزمه‌ت به‌هاناوه‌چوونی ئێزیدییان.
هەر لە دیدارەکەدا قوباد تاڵه‌بانی ستایشی رۆڵی بابا شێخی كرد له‌پێشوازی كردن له كچه رزگاربووه‌كان بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێزیدی و وتی،" له‌مه‌ولا له‌په‌یوه‌ندی زیاتردا ده‌بین بۆ خزمه‌تی گه‌لی خۆمان".