ڤیدیۆ...لاواندنەوەی دایکی رامین دوای لە سێدارەدانی کوڕەکەی

رۆژی شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی 2018، کۆماری ئیسلامی ئێران هەریەک لە رامین حسێن په‌ناهی و دوو چالاكی سیاسی دیكه‌یان بە ناوی زانیار و لوقمان مورادی له‌ زیندانی ره‌جای شار له‌ سێداره‌دا.

رامین حسێن په‌ناهی کوردێکی خەکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ساڵی رابردوو بە تۆمەتی ئه‌ندامێتی له‌ حزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا سزای لەسێدارەدانی له‌ دادگای شۆڕشی ئیسلامی له‌ سنه‌، به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

بڕیاری لەسێدارەدانی رامین ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوەو لە ماوەی دەرچوونیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ وەستاندنی سزاکە ئەنجامدران و سەرجەم رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی له‌ ئاستی ناوخۆ و جیهان ناڕه‌زایی توندیان له‌ به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ پیشاندا به‌ڵام دواجار كۆماری ئیسلامیی ئێرانداواکەی رەتکردەوەورۆژی شه‌ممه‌ سزاکەی جێبەجێکرد.

دوای لەسێدارەدانی دایک و خوشکی رامین بە گریان و شیوەن خەم و ئازاری خۆیان بۆ لەدەستدانی کوڕەکەیان و نادادپەروەری رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.


ئه‌م بابه‌ته ‌5722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:41:10/09/2018