تۆپخانەکانى تورکیا بە چڕی دەڤەری بەرواری باڵایان تۆپباران کردووە و ئاگر لە ڕەز و باخی هاوڵاتییانى ناوچەکە بەربووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانى تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی گوندی بێدۆهی لە دەڤەری بەرواری باڵا تۆپباران کردووە.
ئاماژەى بەوەشکرد، بە هۆی تۆپبارانەکەوە چەندین باخ و ڕەزی هاوڵاتیان و دارستانەکانی ناوچەکە سوتاون.
گوندی بێدۆهی لە بەرواری باڵا ئاوەدانە و ژمارەیەک خێزانی تێدا دەژین و سەر بە ناحیەى کانی ماسێی قەزای ئامێدی یە.