پێرێز باسی رۆناڵدۆ و زیدان دەکات



لە نوێترین لێدوانیدا ئەمڕۆ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، باسی لە رۆناڵدۆو  زیدان کردو یانەکەی بە ماڵی ئەو یاریزان و راهێنەرە زانی.
پێرێز رایگەیاند رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوی یانەکەیە ئەو جێگرەوەی دی ستیڤانۆ بوو، خۆشترین کات ئەوکاتە بوو رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، سوپاس رۆناڵدۆ بۆ هەموو شتێک.
پاشان لەسەر زیدان وتی" یانەی ریاڵ مەدرید هەمیشە ماڵی زیدانە ئەو توانی لە ماوەی ٣ ساڵدا ٣ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان  بباتەوەو دەرگای یانەکە بۆ ئەو کراوەیە هەموو کات.



PM:06:40:23/09/2018