ئاکرێ...دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا

بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو کرێکار لە ئاكرێ و لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا.

فیراس یاسین، لێپرسراوی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاكرێ خەندەقێکی ئاوەڕۆ بەسەر دوو كرێكاردا داڕما، كە كاریان تێدا دەكرد.

وتیشی، دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکەو کرێکارەکانیان
 لە خەندەقەكە دەرهێناوەو رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

فیراس یاسین ئاشکراشی کرد، ئەو دوو کرێکارە یەکێکیان ناوی (کەمال ئەسعەد)ەو تەمەن 27 ساڵە، ئەو دیکەشیان ناوی (رزگار عەبدولڕەحمان)ەو تەمەن 25 ساڵە،

لێپرسراوی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاکرێ باسی لەوەشکرد،  روداوەکە لەکاتی دەردانی گڵی ناو خەندەقەکە رویداوە و لەناکاو خەندەقەکە رووخاوە بەسەریاندا.


PM:10:41:26/09/2018