دوای کوشتنی تارە فارس یارجان ماڵئاوایی دەکات

خانمە مۆدێل و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان"، لەدوای کوشتنی خانمە مۆدێلی عێراقی تارە فارس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رووبەڕوی هێرشێکی ناڕەوا بووەتەوە، لە پۆستێکیشیدا ماڵیاوایی دەکات.

لەبەشی  ستۆری ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی یارجان، لەسەر ئەو قسانە هاتە دەنگ کە لەسەر کوشتنی تارە فارس بۆی نوسراوەو ئاماژەی بەوە کردووە،"زۆرێک بۆ منتان نوسیوە نوخشەت لێبێت و ئینشەڵا تۆش دوای تارە فارس ئەبیت، 

دەشڵێت، "کوشتنی من و ئەوانەی کە کوژراون چ سودێک بە ئێوە دەگەیەنێت؟ زیانێکمان بۆتان هەیە؟ بەڕاستی من ڕقم لە هەموو شتێکە".

لە درێژەی نوسینەکەیدا یارجان دەڵێت "نەفرەت لەو کۆمەڵگە و کەسانە کە بە کوشتنی کەسانێک دڵیان خۆشدەبێت، کە زەرەرێکیان بۆ کەس نییە، ئەگەر هەڵەشمان هەبێت بۆخۆمانە".

هەروەها لە لە پۆستێکیشدا کە شەوی رابردوو بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی "ماڵئاوا"، بە بێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیک لەسەر هۆکارەکەی بڵاوببکاتەوە.





PM:02:17:29/09/2018