کۆما جڤاکێک کوردستان-کەجەکە بەبۆنەى نزیکبوونەوەى ساڵڕۆژى پیلانگێڕى ده‌ستگیركردنی رێبه‌ری پەکەکە عه‌بدوڵا ئۆجالان لە ٩ى ئۆکتۆبەردا. رایگه‌یاند، بە تێکۆشانمان پیلانگێڕى نێودەوڵەتى پوچەڵ دەکەینەوە و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین.
له ڕاگەیەندراوێکدا کۆما جڤاکێک کوردستان کەجەکه ئاماژە بەوەدەکات "ده‌كه‌وینه ساڵی 21ه‌مین ساڵی پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یه‌كه‌م، به ڕێز و مینه‌تدارییه‌وه و یادی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه به دروشمی 'ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن' له به‌رخۆدان-دا شه‌هید بوون، سڵاو له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێكبن، كه له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه خاوه‌ندارێتییان له ڕێبه‌ر ئاپۆ كردووه، جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌كه‌ین كه له دژی پیلانگێڕییه‌كه توڕه‌ییمان گه‌وره بكه‌ین، ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكه‌ین و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پیلانگێڕی بده‌ینه‌وه."
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕێبه‌ر ئاپۆ، ماوه‌ی 20 ساڵه له‌نێو به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی و ژورێكدا به‌ند كراوه، گۆشه‌گیرییه‌كی توند، كه له جیهاندا له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك دانه‌نراوه، به‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ-دا سه‌پێنراوه، له ساڵی 2011 به دواوه ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت پارێزه‌ره‌كانی ببینێت، له 5ی نیسانی 2015 به دواوه ته‌نیا جارێك ڕێگه‌یان داوه براكه‌ی ببینێت، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌هۆی سزای دیسپلین بۆ 6 مانگ ناتوانێت كه‌س ببینێت، به‌م شێوه‌یه دانیان پێدا ناوه كه له ئیمڕاڵی سیستمێكی سه‌ختی گوشاریان دامه‌زراندووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە ئه‌م سیستمی گۆشه‌گیری و فشاره كه 20 ساڵه خراوه‌ته‌گه‌ڕ له بنه‌ڕه‌تدا سیستمی گوشاره له‌سه‌ر گه‌لی كورد، سیاسه‌تی قڕكردنی سه‌ر گه‌لی كورد له ڕێی گوشار و گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
کەجەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە "هۆكاری ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای پیلانگێڕییه‌كه‌ش گه‌لی كورد پاشه‌كشه‌ی له تێكۆشانی ئازادی نه‌كردووه، هێڵی ئایدیۆلۆژی و سیاسیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڵوێسته‌كانی، وا ده‌كات كه گه‌لی كورد درێژه به تێكۆشان بدات و گه‌شە بكات."
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا، کەجەکە داوایەک ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات و دەڵێت، " له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بانگی لاوان، ژنان و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین كه له ده‌وری هه‌ڵوێستی ڕێبه‌ر ئاپۆ، كۆببنه‌وه و تێكۆشان گه‌ش بكه‌ن، ئازادیی گه‌لی كورد و ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌دیبێنن، بانگی گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و گوشاره توونده‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد شانبه‌شانی گه‌لی كورد له‌پێناو به‌دیموكراتی كردنی توركیا دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په تێكۆشان گه‌ش و گوڕ بكه‌ن.