ڤیدیۆ:ئیتاڵیا لە دواساتەکاندا بردنەوەی بەدەستهێنا


لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئاستی یەکەم لە گروپی سێیەم، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە میوانی هەڵبژاردەی پۆڵنداو لە ئەنجامدا توانی لە دوا ساتەکاندا بە گۆڵێکی خاوێن یاریەکەی لێبباتەوە.
ئیتاڵیا توانی کۆنترۆڵی یاریەکە بکات، بەڵام لە خولەکی ٩٢ گەیشتە گۆڵی تیپی میواندار و کاتێک بێراگی یاریزانی هێڵی بەرگری، توانی گۆڵ بۆ هەڵبژردەکەی بکات و یەکەم سێ خاڵ بەدەست بێنن و ژمارەی خاڵەکانیان لەم خولە بۆ ٤ خاڵ بەرزکردەوە.
هەرچی هەڵبژاردەی پۆڵندایە تەنها خاڵێکی هەیەو پۆرتوگالیش لەم گروپە بە ٦ خاڵ یەکەمە.





AM:12:03:15/10/2018