وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان ئاشكرا دەکرێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەشكرد، کە سبەینێش ئەنجامە كۆتایییەكانی ھەڵبژاردن بەدیار دەكەون.

شێروان زرار وتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمسیاران رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان تەواو بووە تانها ژمارەیەك فۆرم ماوە ئەوانیش بە زووترین كات تۆمار دەكرێن،

وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆن وتیشی، سبەینێ پێنجشەممە ئەنجامە كۆتاییەكان دەردەكەون، بەڵام راگەیاندنەكەی دەكەوێتە ھەفتەی داھاتوو.

رۆژى 30ى ئه‌يلوولى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، کە بە گوێره‌ى ئەنجامە بەراییەكانى هه‌ڵبژاردن لەیانە سیاسییەکانی هەرێم ئەم رێژە کورسیەیان به‌ده‌ستهێناوه‌:

پارتی ديموكراتى كوردستان: 44 كورسى

یەكێتی نيشتمانى كوردستان: 21 كورسى

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان: 12كورسى

نەوەی نوێ: 8 كورسى

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان: 7 كورسى

ليستى بەرەو ئیسڵاح: 5 كورسییان .

پێشتر كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكردبوو دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان گۆڕانكاری تەواو لە كورسی لایەنەكان رووبدات، بەڵام لە ئێستاداو دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان دەڵێت، پێشبینی ناكەین گۆڕانكاری تەواو بەسەر كورسییەكاندا بێت.


PM:08:21:17/10/2018