ناوندی شانۆی تاڤ "بەردەرگای جەهەنم" نمایش دەکات

ناوندی شانۆی تاڤ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بینەر، دەستیکرد بە نمایشکردنی شانۆیی (بەردەرگای جەهەنم)، وابڕیارە بۆ ماوەی چەند رۆژێکیتر لە نمایشکردنی بەردەوام بێت.

محەمەد مستەفا وەک دەرهێنەری شانۆییەکە بە "سپی" ڕاگەیاند، "ئەم شانۆییە کارێکی کۆمەڵایەتییەو گوزارشتێکی راستەوخۆیە لە ژیانی تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایەو بەشێوەیەکی هونەری وا کاری تێداکراوە، کە هەموو کەس لە هەر تەمەن و ئاستێکدابێت بتوانێت چێژی لێببینێت و لێی تێبگات'.

سەبارەت بەوەی دەقی نوسەرێکی کودی هەڵبژاردووە ئاماژەی بەوە کرد، " ئێمە لە ناوندی شانۆی تاڤ ئامانجمانە بایەخ بۆ دەقی کوردی دروستبکەین و کارەکانمان ڕاستەوخۆ گوزارشتبێ لە ژیانی تاکی ئێمە".

بەردەرگای جەهەنم" دووەم بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤە لە نوسینی(کاروان سۆفی) و دەرهێنانی (محمەد مستەفا)ە بە بەشداری چەندین ئەکتەری بەتوانا، لە تەلاری هونەر-ی شاری سلیمانی لە کاتژمێر ٤:۳٠ ی عەسر نمایشدەکرێت و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت.


PM:09:44:18/10/2018