راهێنەری بەرشەلۆنە باسی یاری سیڤییا دەکات


سبەی شەممە لە گەری نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی یانەی سیڤییا دەبێتەوەو یاریەکەش لە یاریگای کامپ نۆ بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەکە کردو باسی ئەم یارییەی کرد.

ڤاڵڤێردی رایگەیاند ئەوان لە دۆخێکی باشدان و پێشەنگی خولەکەن، دەبێت بە باشی بۆ ئەم رووبەڕووبونەوەیە ئامادە بین  و دوای سیڤیاش یاری کلاسیکۆمان هەیە.
راشیگەیاند هەریەکە لە سواریز و سیرجی رۆبێرتۆ ئامادەن بۆ یاری سیڤیاو  کاتی گەڕانەوەی ئۆمتیتیش تا ئیستا نازانم.
لە کۆتایدا لەسەر هاتنی نەیمار رایگەیاند لە تۆپی پێ هەموو شتێک ئەگەری رودانی هەیە، من پێشتر تەنها ١٥ رۆژ راهێنانم بەو یاریزانە کردووەو بە باشی ئەو ناناسم.




PM:09:57:19/10/2018