فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان دژی بڕیاری داخستنی بهشهكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی له ههردوو شاری دهۆك و ئاكرێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا فراکستۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ناكرێ بێدهنگ بین لهو بێ رێزیه بهئینتما و ههستی ئاینی گهلی كوردی موسڵمان دهكرێت .
هەروەها دەشڵێت، جیاكاری ئاینی لهلایهن دهستهیهكی دهسهڵاتدارهوه به پێشلكاری یاسا كار پێكراوهكانه .
دهقی راگهیاندراوهكه:
سەبارەت بە بڕیاری داخستنی بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی لە دهۆك و ئاكرێ بەداخەوە كە گوێ بیستی بڕیاری داخستنی بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی بووین لە ئاكرێ و دهۆك لە لایەن وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمەوە، گەر چی هێزی هەر گەل و نەتەوەیەك لە پاراستن و دەستگرتنیەتی بە ڕەسەنایەتی خۆی لە چوارچێوەی دەستور یاسادا و ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش بەهێزترین یەكەی رێكخەری كۆمەڵایەتیمانە، بەڵام ئێستا ئەمەش بەرەو ڕووی هەڕەشەی جددی بۆتەوە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە دركردنی بڕیاری ژمارە نهێنی 1595 لە بەرواری 17/10/2018 بە داخستنی بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی زانستە وانستە ئیسلامیەكان لە ئاكری و دهۆك.
لەم سۆنگەیەوە ناكرێت بێ دەنگ بین لەو بێ ڕێزیە بە ئنتیما و هەستی ئایینی گەلی كوردی موسڵمان دەكرێت، لە كاتێكدا خوێندنگەی هەندێك ئایینی تر برەوی پێ دەدرێت و ئەمەش جۆرێكە لە جیاكاری ئایینی لە لایەن دەستەیەكی دەسەڵاتدارەوە بە پێشێلكاری یاسا كارپێكراوەكانەوە، هەروەها بەپێی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەێژینەوەی زانستی لە دەسەڵاتی وەزیر نییە زانكۆی مۆڵەت پێدراو بە هەمیشەیی دابخات.
ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارە دكەین و بە پێشێلكاری یاسای دەزانین و دەرچوونە لە دەسەڵاتەكانی وەزیری پەیوەندیدار، داوا دەكەین وەزیری خوێندنی باڵا لەو بڕیارە ستەمكاریەی پاشگەز ببێتەوە و بەپێچەوانەوە، پەنا دەبەینە بەر یاسا و دادگاكان و رێكخراوە مرۆڤ دۆستە خۆماڵی و جیهانیەكان و جولاندنی شەقام و هەر هۆكارێكی تری فشاری مەدەنی و وەزیر و بەرپرسانی تر ئیحراج دەكەین و لە سنوری خۆیان دەیان وەستێنین .
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان
17/11/2018