بەفەرمی داوا کراوە پێشینەیەک بدرێت بە ھاووڵاتییان

بە فەرمی نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی کراوە ، کە ١٠٠ ملیۆن دینار وەک پێشینەی گەشتیاری بدرێتە هاوڵاتیان.
 
سەباحەت حەمەتاھیر، بەڕێوەبەری بانکی خانووبەرە لە وەزارەتی دارایی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نووسراویان کردووە بۆ ئەوەی بەشێک لە پێشینەی گەشتوگوزار بدرێتە هاوڵاتیان وبەشێکی پارەکەش بدرێتە ئەوانەی پێشینەی گەشتوگوزارییان وەرگرتووە.

وتیشی،  پێشینەکە تاوەکوو ٣٠٠ ملیۆن دینارە، ھەیە قیستێکی وەرگرتووە کە ١٠٠ ملیۆن دینارە، داوامان کردووە نیوەکەی تریان کە ١٠٠ ملیۆن دینارە پێ بدرێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەدراوە

سەباحەت روونی کردەوە، مامەڵەکی زۆری ئەو کەسانەیان لایە، کە قیستێکی پێشینەی گەشتوگوزارییان وەرگرتووە، بە وتەی ئەو "قەرزەکە زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی بواری گەشتیاری، ئومێدیان ھەیە شتێک لەو بارەیەوە بکرێت.
 
لایخعشییەوە نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزارئاماژەی بەوە کردووە، داواکارن کابینەی داھاتووی حکوومەت لە ھاوکاریی کەرتی گەشتوگوزار دەستی کراوە بێت، بەتایبەت پێدانی قەرزی گەشتوگوزار بە ھاووڵاتییان، کە پرۆژەیەکی ئێمەیە و زۆر گرنگە بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە، بۆ ئەوەش چەند ھەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی ئەو قەرزە دەست پێ بکاتەوە، چەند ھەوڵێکی تریشمان لەبەردەستە».

پێشتر پێشینەکە تەنیا بەو پرۆژانە دەدرا، کە لە دەستەی گەشتوگوزار مۆڵەتیان ھەبوو، بۆ شێوازی خەرجکردنی پێشینەکەش، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆژەکە و ھەڵکەندن و دانانی شیش و چیمەنتۆ، بڕی ٤٠%ی پێشینەکە خەرج دەکرا، پاشان ٤٠%ی پارەکەی تر دوای ئەنجامدانی ٧٠%ی پرۆژەکە خەرج دەکرا، ٢٠%کەی تریش دوای تەواوبوونی پرۆژەکە و دەستبەکارکردن، خەرج دەکرا.

بەپێی رێنمایی (٢٨) کە لە ١٢/٦/٢٠١٣ لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان دەرکراوە، تیایدا بڕیاری  خەرجکردنی پێشینەی گەشتوگوزاری، بەپێی رێنماییەکە پێشینەی گەشتوگوزاری لە بانکەکانی خانووبەرە خەرج دەکرا، بۆبە گەڕاندنەوەی پێشینەکەش بۆ ١٠٠ ملیۆن لە ماوەی ٤ ساڵ، بۆ ٢٠٠ ملیۆن لە ماوەی ٥ ساڵ، بۆ ٣٠٠ ملیۆن دینار لە ماوەی ٦ ساڵدا دەبێت.
 
پێشینەکە بۆ دروستکردنی ھۆتێل و مۆتێل و جێگای حەوانەوەی جۆراوجۆر و گوندی گەشتیاری خەرج دەکرا، بەو مەرجەی لە سەنتەری قەزا و ناحیە و گوندەکان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆکان بێت، یان شوێنێکی گەشتیاریی گونجاو بێت، دروستکردنی چێشتخانە و پرۆژەی دانانی کەپری گەشتیاری و کۆشک لە ھاوینە ھەوارەکان و جێگای گەشتیارییشی تێ دابوو.


PM:03:55:20/11/2018