پارێزه‌رانی ئۆجالان به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان جارێکی دیکه داواکارییان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواکارییه‌که‌یان ڕه‌تکرایه‌وه‌و بەمەش ژمارەی داوای بینین گەیشتە ٧٦٥ جار.
پارێزه‌رانی ئۆجالان، کە پێکهاتوون لە جه‌نگیز یوره‌کلی، مه‌زڵووم دینچ و سینان زنجیر، ئەمڕۆ ٢٠ تشرینی دووەم به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواکارییه‌کی دیکه‌یان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بوورسا کرد، بەڵام داواکاری گشتی ئه‌م جاره‌ش داواکارییه‌که‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌تکرده‌وه.
پارێزه‌ران دوایین جار له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام دا، له‌و کاته‌وه تا ئێستا ٧٦٥ جار داواکاریی پارێزه‌ران به بیانووی «ناله‌باری که‌شوهه‌وا»، «خراپبوونی کۆسته‌ر»، «کۆسته‌ر چاک ده‌کرێته‌وه» و «باری نائاسایی» ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.