بەوێنە.. ئەگەری پیلانێک لەپشت گیان لەدەستدانی رەحیمی زەبیحی یەوە هەیە

ئەمرۆ هەینی ٧/١٢/٢٠١٨ لە ڕووداوێکی هاتوچۆی گوماناویدا ڕەحیم زەبیحی، دەرهێنەری بەتوانای کورد و براکەی گیانیان لە دەستدا.

ماڵپەری"کوردستان و کورد"  لە راپۆتێکیدا بڵاویکدووەتەوە تەرمی سووتاوی هونەرمەند ڕەحیم زەبیحی و براکەی بە دەست بەسراوی لە ئۆتۆبمێلەکەیدا دۆزراوەتەوە و بەوەش گومانی کوشتنی بە ئەنقەستی ئەو دوو برایە بەهێز دەبێت".

ڕەحیم زەبیحی و براکەی کەیوان زەبیحی  لە بانە ئوتومبیلەکەیان وەرگەڕا و ئاگری گرت، بەڵام "تەرمی ئەو دوو برایە بە دەست بەستراوی و سووتاوی لە ئوتومبیلەکەیاندا دۆزراوەتەوە"

ڕەحیم زەبیحی ساڵی ١٩٧١ لە شاری بانە لە دایک بووە و یەکێکە لە سینەماکارە بەتواناکانی کورد، کورتە فیلمەکانی: "هاوار"، "سەتەلایت"، "کۆتایی شەڕ"، "ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران"، "ساتە مەزادکراوەکان"، "تیرۆریستێک دادەبەزێ"، "رۆژی دوایی"، "ئیسترێس"، "سەمای ڕەنگەکان"، "ژانی دابڕانی ئەبەدی"، فیلمی "وڵاتی ئەفسانە" چەند بەرهەمێکی سینەمایی ناوبراون کە لە چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیی گرینگدا پیشان دراون و خەڵاتیان وەرگرتووە.



PM:10:44:07/12/2018