ژنێک بە فەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ دوو پیاو دەکات

دادگای خەرتوومی پایتەختی سودان ئاشکرایکرد ژنێک لەهەمان کاتدا هاوسەرگیری لەگەڵ دوو پیاودا کردووە بەبێ ئەوەی هاوسەری یەکەمی بە بابەتەکە بزانێت.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکانی سودان دادگای شەرعی شاری خڕتوم هاوسەرگیری ئەم ژنەی هەڵوەشاندەوەو گەڕاندیەوە بۆ لای هاوسەری یەکەمی، چونکە دەرکەوت هاوسەری یەکەمی لێی جیانەبووەتەوە.

ژنەکە جەختی کردووەتەوە هاوسەرەکەی پێش ئەوەی گەشت بکات لێی جیابووەتەوە هەربۆیە دووبارە هاوسەرگیری کردووەتەوە، بەڵام دادگا سەلماندویەتی کە لەیەکتر جیانەبوونەتەوە.

دوای بە ڕێوەچوونی دادگایییەکە، دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری دووەمی ئەم ژنەیدا و داوای کرد بگەڕێتەوە بۆلای هاوسەری یەکەمی.


PM:07:40:10/12/2018