پەروەردەی سەیدسادق پارەی وانە بێژەکان دەدات

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە ناوی ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات کە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی.

لەو ئاگاداری نامەیەدا کە ناوی قوتابخانەکان هاتووە، دوایان لێدەکات رۆژی یەکشەممەی داھاتوو سەردانی پەروەردەی سەیدسادق بکەن وەرگرتنی پارەی وانەبێژیی مامۆستایان بۆ مانگی ١١.

لە ئاگادارینامەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسسادقدا هاتووە "ئاگاداری بەڕێزان بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگانە دەکەین ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠١٨/١٢/١٦، سەردانی کاک ئەبوبەکری ژمێریاری وانەبێژیی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژیی مانگی 11 ی وانەبێژەکانتان.”
لیستی ناوی قوتابخانەکان:



PM:11:20:14/12/2018