لهشاری كهلار، برایهك دوو برای دیكهی دهداته بهر دهستڕێژی گولـله و یهكێكیان دهكوژێت و ئهوانى تر بریندار دهكات.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە " سپی "
راگەیاند" ئەم ئێوارەیە لەکەلار لە گەڕەکی گۆران سێ برا دەبێت بە شەڕیان و،
یەکێکیان تەقەی لە دوو براکەی دیکەی دەکات، لە ئەنجامدا یەکێکیان کوژراوە، ئەوی
دیکەشیان برینداربووە".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند ئەو گەنجەی تەقەی لەبراکانی کردووە،
فیشەکێک دەنێت بەخۆیەوەو بەسەختی خۆی بریندار دەکات و دەگەیەنێرێتە نەخشۆخانەی
سلێمانی.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان هۆکاری ئەو تەقەکردنە، کۆمەلآیەتییە.