میسی باسی رۆناڵدۆ و تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ دەکات



لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، میسی ئەستیرەی یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوەو باسی رۆناڵدۆ و براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ دەکات.
میسی بە رۆژنامەی مارکا دەڵێت:" من ئەوکاتەی لەگەڵ رۆناڵدۆ کێبڕکێم دەکرد، هاندەران چێژیان لێ دەبینی، کێبڕکێکەش شەفافانە بوو.
هەروەها دەڵێ" من دەمزانی ناوم لە سێ باشترین یاریزانی جیهان نابێت، و دەمزانی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ نابەمەوە، بەڵام من گوێم بە ئەوە نەداو هیچ سەرسام نەبووم کە لە پلەی سێیەم یان چوارەم یان پێنجەم بم لە لیستی براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨.
لەسەر دەستبەرداربوونی نەیمار لە لایەن یانەی پاریس سانجێرمانەوەو گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە میسی دەڵێ" یانەی پاریس سانجێڕمان هەرگیز رێگە نادەن نەیمار بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە ، ئەوە کارێکی ئاڵۆز و زەحمەتە، ئەگەر بگەڕێتەوە ئێمە هەموومان لە ژوری جلگۆڕین بەخێرهاتنی دەکەین.
لە کۆتایدا گواردیۆلا بە باشترین راهێنەری جیهان دەزانێت و دەڵێ من حەز دەکەم رۆژێک لە رۆژان لە ژێر دەستی ئەو راهێنەرە یاری بکەمەوە.




PM:04:57:27/12/2018