ڤیدیۆ:عێراق بە بردنەوە لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ دەسیپێکرد



لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ کە یارییەکانی لە وڵاتی ئیماڕاتی بە ڕێوە دەچێت، هەڵبژاردەی عێراق  بە بردنەوە دەست بە پاڵەوانێتیەکە کرد و توانی ٣-٢ شکست بە هەڵبژاردەی ڤێتنام بهێنێت.

یاریەکە لە یاریگای زایدی وەرزشی بەڕێوەچوو، هەرچەندە عێراق دوو جار دواکەوت، بەڵام توانی یاریەکە بباتەوەو یەکەم سێ خاڵ بەدەست بهێنێت.
دوو گۆڵەکەی ڤێتنام هەریەکە" عەلی فایز بە هەڵەو کۆنگ فۆنگ لە خولەکەکانی ٢٤ و ٤٢ تۆماریانکرد.
سێ گۆڵی عێراق یاریزانان"موحەمەد کازم و همام تارق و عەلی عەدنان لە خولەکەکانی ٣٥ و٦٠ و ٩٠ تۆمارکران

عێراق توانی یەکەم سێ خاڵ لە جامەکە بەدەست بهێنێت و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران  لە پلەکانی یەکەم  و دووەم دێن.
هەریەکە لە ڤێتنام و یەمەن هیچ خاڵێكیان نیە.





PM:06:50:08/01/2019