وێنەیەکی کۆنی بەیان عوسمان و هاوسەرەکەی بڵاودەکرێتەوە

وێنەی کۆنی بەیان عوسمان، خانمە ئەکتەری کورد و ھەڤاڵی ھاوسەری بەشێوەیەکی فراوان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

وێنەکە چەند ساڵێک پێش ئێستا گیراوە، وەک باس دەکرێت چەند مانگێک دوای ھاوسەرگیرییان، ئەو وێنەیەیان تۆمار کردووە.

ئەو خانمە ئەکتەرە، نزیکەی پێنج ساڵە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".


PM:02:10:11/01/2019