ڤیدیۆ:ئوردن بە یەکەم و ئوسترالیا بە دووەم گەیشتنە قۆناغی شانزەی جامی ئاسیا


ئێوارەی ئەمرۆ لە جامی ئاسیای ٢٠١٩، هەڵبژاردەکانی ئوردن بە یەکەم و ئوسترالیا بە دووەم گەیشتنە قۆناغی شانزەی جامەکە.
هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە گروپی دووەم توانی ٣-٢ شکست بە هەڵبژاردەی سوریا بهێنێت و بە دووەمی گروپەکەی بەکۆکردنەوەی ٦ خاڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
لە یاریەکی تردا هەردو هەڵبژاردەی ئوردن و فەلەستین رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
بەم ئەنجامە ئوردن ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٧ خاڵ بەرزکردەوەو لە پلەی یەکەم دێت و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
هەڵبژاردەی سوریاش ٢ خالی هەیەو پلەی سێیەمی داگیرکردووەو چاوەڕوانی پلیتێکی سێیەمی خولەکەیە.






PM:07:05:15/01/2019