بڕگەی هەرە گرنگی بوودجە لەبەرژەوەندی هەرێم لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند" ئەو برەگەیەی کە تایبەتە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پشکی پێشمەرگە لە بودجەی عێراق بەزۆرینەی دەنگ لەپەرلەمانی عێراق پەسەند کرا".

شێرکۆ میرەوەیسی پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند" مادەیەکی گرنگ لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەمووشیانەوە مووچەخۆرانی هەرێم و پێشمەرگە دەنگی لەسەر درا".

ناوبراو روونکردنەوەی زیاتری داو وتی "مادەی ١٠ لە پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا کە تایبەت بوو بە زامن کردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەریم و ھێزەکانی پێشمەرگە کە بڕکەیە دەکاتە زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار بۆ ھەر مانگێک".

میروەیسی وتیشی" هەتا ئەگەر هەرێم رۆژانە نەوتیش نەنێریت لە رێگای سۆمۆ، پرسی مووچەی مووچەخۆران و پێشمەرگە لەدەرەوەی ئەو کێشەیەو مانگانە هەرێم بڕی نزیکەی ٥٢٠ ملیار دیناری لە حکومەتی بەغداوە پێدەگات".



PM:10:57:23/01/2019