لەیلا گۆڤەن درێژە بە مانگرتن دەدات

هەرچەندە دوای نزیكەی 80 رۆژ مانگرتن، دادگای توركیا بڕیاریدا بە ئازاد كردنی لەیلا گۆڤەن، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلاندا، ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە مانگرتن لەدەرەوەی زیندانیش.

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە دوای ئەوەی لەیلا گۆڤەن ئازاد کرا بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ ماڵەكەی خۆی لە شاری ئامەد.

ناوبراو بە مدیایاکانی راگەیاند " ئەو بەردەوام دەبێت لەمانگرتن لەماڵەوە".

لەیلا گۆڤەن كە هاوكات هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی (كەجەدە)یە، لە رۆژی 31 ی كانونی دووەمی ساڵی 2018 ەوە زیندانی كرابوو، نزیكەی 80 رۆژیشە لە دژی گۆشەگیركردنی ئۆجەلان مانی لەخواردن گرتووە و بە هۆیەوە تەندروستی ناجێگیرە.



AM:12:20:26/01/2019